زایەڵە ـ سەرکردەیەکی یەکێتی لەشارەزوور لەبارەی لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆ سەرهەرێمی کوردستان بۆ زایەڵە دەدوێت.
عومری حاجی ئەحمەد ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی نۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەداخەوە تورکیا هەر ئامانجێکی بوێ هێرش کردنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان بەزاندنی سەروەری هەرێمی کوردستانە.
وتیشی: تورکیا یەکێکە لەو دەوڵەتانەی لای ئێمە پێناسەی بەوە بۆ دەکرێت بەشێکی هەرێمی کوردستانی داگیر کردووە.
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو: ئامانجی تورکیا لە لەشکرکێشیەکان ،ئامانجە ڕوو کەشیەکەی پەلاماردانی معارەزەی تورکیایە، بەڵام بەتەسەوری من ئامانجی درێژخایانی تریشی هەیە.
کامەران کەریم